رۆژنامه‌یه‌ك به‌ به‌ڵگه‌، ده‌یسه‌لمێنێت كه‌ بێنزێما شایسته‌ی ریال مه‌درید نییه‌

میدیاكانی ئیسپانیا، وه‌ك كاردنه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی پشتگیرییه‌كانی زێدان بۆ بێنزێما هاته‌ ده‌نگ

رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌ دژی ئه‌و هه‌موو پشتگیرییه‌ی زێدان بۆ بێنزێمای هاونیشتیمانه‌ فره‌نساییه‌كه‌ی، ئامارێكی بڵاو كردۆته‌وه‌ و سه‌لماندوویه‌تی شایسته‌ی هێڵی هێرشبه‌ری ریال مه‌درید نییه‌.

رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له‌ چاپی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، 16 دێسێمبه‌ری 2017، ئامارێكی له‌ باره‌ی كه‌ریم بێنزێما بڵاو كردۆته‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ به‌پێی ئاماری هێرشبه‌رانی سه‌ره‌ڕمی 5 خوله‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا له‌ 2017 بێنزێما خراپترینیانه‌ و له‌ دواوه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ له‌ پله‌ی (14)ـه‌م دێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لیستی گۆڵكارانی سه‌ره‌ڕمه‌ له‌ 2017.

1ـ كاڤانی (پاریس سانجێرمان) 48 گۆڵ

2ـ لیڤاندۆڤسكی (بایرن میونشن) 44 گۆڵ

3ـ هاری كه‌ین (تۆتێنهام) 43 گۆڵ

4ـ ئۆبامیانگ (دۆرتمۆند) 40 گۆڵ

5ـ ئیموبیلی (لازیۆ) 36 گۆڵ

6ـ فاڵكاو (مۆناكۆ) 33 گۆڵ

7ـ لویس سوارێز (بارسێلۆنا) 30 گۆڵ

8ـ ئه‌گوێرۆ (مانچێسته‌ر سیتی) 30 گۆڵ

9ـ گۆنزالۆ هیگواین (یوڤێنتۆس) 30 گۆڵ

10ـ محه‌مه‌د سه‌ڵاح (رۆما ـ لیڤه‌رپوول) 29 گۆڵ

11ـ ماورۆ ئیكاردی (ئینته‌ر میلان) 26 گۆڵ

12ـ ئانتوان گریزمان (ئاتڵێتیكۆ مه‌درید) 24 گۆڵ

13ـ ئالڤارۆ مۆراتا (ریال مه‌درید ـ چێڵسی) 21 گۆڵ

14ـ كه‌ریم بێنزێما (ریال مه‌درید) 14 گۆڵ.