ترەمپ بۆ سەری ساڵ دیاری ھەیە
دیارییەكەی ترەمپ چینێك دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئه‌مریكا به‌رگری له جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی نوێی باج كرد و ره‌تیكرده‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندا بێت، بەڵكو وەك دیارییەكی سەری ساڵە بۆ چینی ناوەند لە كۆمەڵگەی ئەمریكی.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ره‌تیكرده‌وه كه ده‌ستكاری كردنی سیسته‌می باج له به‌رژه‌وه‌ندی چینی ده‌وڵه‌مه‌ندان بێت، وه‌ك پارتی دیموكراتییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
گوتیشی، كه‌مكردنه‌وه‌ی باج وه دیارییه‌كی سه‌ری ساڵه بۆ چینی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی.
پێشوتر تره‌مپ پرۆژه بڕیارێكی ئاراسته‌ی كۆنگریسی ئه‌مریكا كرد بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باجی سه‌ر كۆمپانیاكان له 35% بۆ 31%، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی دیموكراته‌كانی لێكهوتهوه، ئێستاش تره‌مپ به‌رده‌وامه له به‌رگری كردن له‌و پڕۆژه بڕیاره.