"گریزمان گفتووگۆیه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستپێكرد"
سه‌رۆكی بارسێلۆنا و خانه‌واده‌ی گریزمان كۆبوونه‌وه
دوای لێدوانه‌كانی دیێگۆ سیمیۆنی، ده‌نگۆی رۆیشتنی ئانتوان گریزمان له هاوینی داهاتوو بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا زیاتر بووه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17 دێسێمبه‌ری 2017، په‌یوه‌ندیكردنی گریزمانی به یانه‌ی بارسێلۆنا كردۆته به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی گریزمان كۆبووه‌ته‌وه و گفتوگۆی په‌یوه‌ندیكردنی هێرشبه‌ره فڕه‌نسیه‌كه به یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كراوه.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیكردۆته‌وه هه‌نگاوی داهاتووی بارسێلۆنا رازیكردنی ئاتلێتیكۆ مه‌دریده به ده‌ستبه‌رداربوون له گریزمان به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام به‌بێ شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه باجی گرێبه‌سته‌كه نه‌ده‌ن.
