به فه‌رمی ریكاردۆ كاكا وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه له ئاسمانی تۆپی پێ كوژایه‌وه
ریكاردۆ كاكا ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ریكاردۆ كاكای ته‌مه‌ن 35 ساڵ و یاریزانی پێشووی یانه‌كانی ساوپاوڵۆ، ئه‌یسی میلان، ریال مه‌درید و ئۆرلاندۆ سیتی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی (گڵۆبۆ)ـی به‌رازیلی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ریكاردۆ كاكای باشترین یاریزانی 2007 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری ماڵئاوایی له یاریكردن بدات، ڕاوێژی به كه‌سانی شاره‌زا و خانه‌واده و هاوڕێیه نزیكه‌كانی كردووه و پاشان بڕیاریداوه كۆتایی به ژیانی پیشه‌گه‌ری وه‌رزشی بهێنێت.
ریكاردۆ كاكا سه‌ره‌تای یاریكردنی وه‌ك یاریزانێكی پیشه‌گه‌ر له 2001 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساو پاوڵۆی به‌رازیلی ده‌ستپێكرد و به‌شداریی له مۆندیالی 2002 له‌گه‌ڵ به‌رازیل كرد و ناسناوه‌كه‌ی بۆ سیلیساو برده‌وه.
كاكا له 2003 به بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به ته‌واوه‌تی دره‌وشایه‌وه و ناسناوی سكۆدیتۆی ئیتاڵیا، جامی ئیتاڵیا، چامپیۆنزلیگ، مۆندیالی یانه‌كانی برده‌وه.
كاكا له 2007 له‌سه‌ر حیسابی كریستیانۆ و مێسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی به‌ده‌ستهێنا.
كاكا له 2009 به بڕی 67 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد و هاوشانی كریستیانۆ بووه گرانبه‌هاترین گرێبه‌سته‌كانی مێژوو، به‌ڵام ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك پێكان نه‌یتوانی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی شایانه تێپه‌ڕ بكات و دوای 4 وه‌رز له لالیگا، جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه میلان.
دواتر كاكا روویكرده خولی ئه‌مریكا و درێسی یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی پۆشی، ئه‌م یانه‌یه‌شی كرده دوایین وێستگه‌ی یاریكردنی خۆی و جارێكی دیكه نه‌گه‌ڕایه‌وه یاریگه‌كان.
