سێ پەپوولە جەھەنەمی خەلافەت جێدەھێڵن
"خوشكەكەم نەدەناسییەوە"
K24 - دھۆك
هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رزگارکردنی رفێندراوەکانی ژێر دەستی داعش و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو کەسوکارەکانیان دوای سێ ساڵ هێشتا بەردەوامە.
سێ منداڵی دیکەی شنگال رزگارکران و گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرابوون و لەگەڵ ژمارەیەك خێزانی داعش چووبوونە تورکیا.
زیاد خەلەف، باوكی یەكێك لە منداڵە رزگابووەكانی دەستی داعش چیرۆكی ھاتنی چەكدارانی داعش لە ساڵی 2014 دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "لەكاتی ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە 3/8/2014، زیاتر لە 100 كەس لە بنەماڵەی ئێمە لە تەمەنی جیاواز كەوتنە دەستی داعش، تا ئێستا لە 35 كەسمان رزگاربوون و ئێستاش دڵخۆشم كە كوڕەكەم لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاربوو".
مەروان عەتو، برای یەكێكی دیكە لە رزگاربووەكانە ئەو بە كوردستان24 گوت: "ئەو كاتەی خوشكەكەم كەوتە دەست داعش زۆر بچووك بوو، ئەگەر ئێستا لە شوێنێكی بمدیتبایە نەمدەناسییەوە، چونكە رەنگ و شێوەی زۆر گۆڕاوە، ئەندامانی خێزانەكەمان ھەموویان كەوتوونەتە دەستی داعش، 3 كەسمان رزگاریان بووە و چواری دیكەش لە دەستی داعش ماون".