حكومه‌تی عێراق حیساباتی كۆتایی نه‌ناردووه
چاودێری دارایی كاتێكی كەمی ماوە بۆ ناردنی
K24 - ھەولێر
حكومه‌تی عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له ناردنی حیساباتی كۆتایی خه‌رجییه‌كانی ساڵی 2017 و ئه‌وه‌ش گومانی دروستكردووه.
دیوانی چاودێری دارایی عێراق رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر چی كاتێكی زۆر كه‌م ماوه بۆ كۆتاییهاتنی واده‌ی یاسایی په‌سه‌ندكردنی بودجه، كه‌چی تا ئێستا به‌شێك له وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان حیساباتی كۆتایی خه‌رجییه‌كانیان نه‌ناردووه بۆ دیوانی چاودێری دارایی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی چاودێری دارایی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، گومانیان بۆ دروست بووه به‌وه‌ی بۆچی حكومه‌ت حیساباتی كۆتایی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی نه‌ناردووه، چونكه به‌بێ بوونی ئه‌و ئامارانه، باسكردنی له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو بێ سووده.