به‌فه‌رمی ناڤاس به باشترین یاریزانی 2017ـی كۆنكاكاف ده‌ستنیشان كرا
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه
فه‌رمی كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی یانه‌ی ریال مه‌درید به باشترین یاریزانی 2017ـی ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆنكاكاف له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی كایلۆر ناڤاسی به باشترین یاریزانی ئه‌مریكای باكوور ده‌ستنیشان كرد.
ناڤاس هاوشانی ئالێكس مۆرگانی خانمه یاریزانی ئه‌مریكا به باشترین یاریزانی پیاو و ئافره‌تی ساڵی 2017 ده‌ستنیشان كران.
كایلۆر ناڤاس له 2017 پێنج ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید برده‌وه و رۆڵێكی گه‌وره‌ی له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ مۆندیال بینی.
