مێسی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی لالیگای به‌ده‌ستهێنا
مێسی پێش كریستیانۆ كه‌وته‌وه و بۆ چواره‌مجار خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشان كرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی باشترینه‌كانی وه‌رزی 2016 ـ 2017ـی لالیگای ساز كرد، لیۆنێل مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
لیۆنێل مێسی وه‌رزی رابردوو به 37 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری لالیگا، پێشتر 3 جاری دیكه له وه‌رزه‌كانی (2012 ـ 2013)، (2011 ـ 2012) و (2009 ـ 2010) ناسناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه، به‌مه‌ش پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه كه پێشتر 3 جار ئه‌م ناسناوه‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو.
