لیۆنێل مێسی بۆچوونی خۆی له باره‌ی كلاسیكۆی شه‌ممه ده‌ربڕی
مێسی: بردنه‌وه له كلاسیكۆ، واتا كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رگا زه‌حمه‌ته‌كانی ئه‌م وه‌رزه
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی لالیگا ده‌ستنیشان كرا، راسته‌وخۆ لیۆ بۆچوونی خۆی له باره‌ی ده‌ربڕی و ئامانجه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌شی ئاشكرا كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2017، دوای ئه‌وه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا خه‌ڵاتی مێسی كرد و به باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی ده‌ستنیشان كرد.
لیۆنێل مێسی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ماركا، وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری دایه‌وه، مێسی له باره‌ی یانه‌كه‌ی گوتی: له‌م وه‌رزه ئامانجی ئێمه بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ، لالیگا و جامی شای ئیسپانیایه و هه‌رگیزیش بیر له ده‌سكه‌وتی تاكه‌كه‌سی ناكه‌مه‌وه.
مێسی له باره‌ی كلاسیكۆ پرسیاری لێكرا و گوتی: رۆژی شه‌ممه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له یاری كلاسیكۆ سه‌ردانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كه‌ین، یارییه‌كه بۆ ئێمه قورس ده‌بێت، بردنه‌وه‌مان له‌م یارییه واتای كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌رگا زه‌حمه‌ته‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا.
مێسی گوتیشی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌م گۆڵتۆمار بكه‌م، هه‌ر لایه‌كمان ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزینه‌وه ده‌بینه براوه‌ی كلاسیكۆ.
له باره‌ی مۆندیالی داهاتوو، مێسی گوتی: ناتوانم جارێ بیر له فایناڵ بكه‌مه‌وه، ئێمه ته‌نیا بیر له تێپه‌ڕاندنی قۆناخی گرووپه‌كانی مۆندیال ده‌كه‌ین.
مێسی گوتیشی: نایشارمه‌وه ئاواتی منه له فایناڵی مۆندیالی 2018 ئارجێنتینا و ئیسپانیا به‌یه‌ك بگه‌ن، ئه‌گه‌ر ببینه پاڵه‌وانیش بۆ من ساته‌وه‌ختێكی نایاب ده‌بێت.
لیۆنێل مێسی 30 ساڵ، وه‌رزی رابردوو به 37 گۆڵ بووه گۆڵكه‌ری لالیگا، ئه‌مڕۆش بۆ چواره‌مجار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لالیگای وه‌رگرت.