به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا به بهشداری دێمبلی ئامادهكارییهكانی بۆ كلاسیكۆ دهستپێكرد
ڤاڵڤێردی 4 یاریزانی تیپی دووهمی بانگهێشتی راهێنانهكان كردووه
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارسێلۆنا دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ یاریی کلاسیکۆی شەممەی داهاتوو.
دوای بردنەوەکەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا، بارسێلۆنا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم راهێنانی بۆ ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ئەنجام دا و 4 یاریزانی تیپی دووەمی بارسێلۆنا بەشداریی راهێنانەکانیان کرد.
گەرچی عوسمان دێمبڵی بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی کرد، بەڵام هێشتا مسۆگەر نییە و یەکلا نەکراوەتەوە دێمبڵی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات یان نا، چونکە پێشتر ڤالڤێردی رایگەیاندبوو، پەلە لە گەڕانەوەی دێمبڵی بۆ یاریکردن ناکەن و وابڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو هێرشبەرە فڕەنسییەکە دەست بە یاریکردن بکاتەوە.
سبەی سێشەممە یاریزانانی بارسێلۆنا پشوو وەردەگرن و راهێنان ناکەن، بەڵام لە رۆژی چوارشەممەوە دەست بە راهێنان چر دەکەن بۆ ئامادەکاریی بۆ یاریی کلاسیکۆ، کە وابڕیارە رۆژی شەممە کاتژمێر 3ـی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی ریال مەدرید ببنەوە.
بارسێلۆنا 6 خاڵ لە ئاتڵێتیکۆ مەدریدی دووەمەوە دوورە و 11 خاڵیش لە ریال مەدریدی چوارەم دوورە.