دادگا لێپێچینه‌وه له مۆدریچ و خێزانه‌كه‌ی ده‌كات
كاتی دادگاییكردنیان ده‌ستنیشان كراوه
به گوێره‌ی میدیاكانی كرواتیا و ئیسپانیا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ، لوكا مۆدریچ و خێزانه‌كه‌ی راپێچی دادگا ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 18 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی totalـی كرواتیا ئاشكرای كردووه كه لوكا مۆدریچ ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید هاوشانی خێزانه‌كه‌ی ڤانجا بۆسنیچ ده‌بێت له داگا ئاماده بن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆدریچ و خێزانه‌كه‌ی به خۆدزینه‌وه له باجدان تۆمه‌تبار كراون كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته زیاتر له 870 هه‌زار یۆرۆ، ده‌بێت بۆ روونكردنه‌وه له دوای پشووه‌كانی كریسمه‌س له داگای ئیسپانیا ئاماده بن.
لوكا مۆدریچ ئه‌م هه‌فته‌یه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالی یانه‌كانی 2017ـی وه‌رگرت، پێشتریش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ مۆدریچ به تێوه‌گلان به گه‌نده‌ڵی له كه‌یسی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی پێشووی، بانگهێشتی دادگا كرا.
.jpg)