له پرۆسه‌یه‌كدا مرۆڤی مردوو ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ژیان
دوای مردنیان جه‌سته‌یان سڕ ده‌كات تا له‌داهاتوودا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیان
K24- هه‌ولێر:
باوكێكی ئه‌مه‌ریكی بڕیار ده‌دات، جه‌سته‌ی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی دوای مردنیان سڕ بكات، به‌و هیوایه‌ی له داهاتوودا ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیان، تێچووی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش به 140 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت.
هه‌ریه‌ك له دینیس كوالكی و ماریای هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ منداڵه‌كانی "یه‌عقوبی 19 ساڵی، دانی 17 ساڵی و جیمسی 16 ساڵی"، له ویلایه‌تی ویسكۆنسنی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانه‌وێ دوای مردنیان جه‌سته‌یان له ده‌فرێكی نایترۆجینیدا بپارێزرێت.
دینیس كه یاریده‌ده‌ری پزیشكی و سه‌رۆكی په‌یمانگای "Cryonics"ـه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه ده‌توانێت ده‌رفه‌تێكی دیكه به ژیان بداته‌وه و، راسته‌وخۆی دوای مردن ده‌ست به پرۆسه‌كه بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی سڕكردن و پاراستنی جه‌سته‌ی مرۆڤ له ده‌فرێكی سه‌هۆڵبه‌ندیدا.
پرۆسه‌كه به گواستنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مردووه‌كان بۆ په‌یمانگای میشیگان ده‌ستپێ ده‌كات و خوێنی جه‌سته‌كه به ئاوێته‌یه‌كی سڕكه‌ر ده‌گۆڕدرێته‌وه، دواتر جه‌سته‌كه بۆ ناو ده‌فری پاراستن ده‌گوازرێته‌وه، كه تێچوونی ئه‌و ده‌فره به 28 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، بۆئه‌وه‌ی له ده‌فره‌كه‌دا بپارێزرێت، به‌و هیوایه‌ی له داهاتوودا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژیان.
ئه‌و په‌یمانگایه كه هاوكاری ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات، تائێستا160 جه‌سته‌ی مرۆڤ و 100 جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی له ده‌فره‌كانی سڕكردندا پاراستووه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی په‌یمانگای میشیگان، له ساڵی رابردوودا كچێك به‌ناوی "JS" كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو, به‌ر له مردنی به ئاره‌زووی خۆی سه‌ردانی دادگایكردووه، بۆئه‌وه‌ی دوای مردنی جه‌سته‌ی سڕ بكرێت، به‌و هیوایه‌ی له‌داهاتوودا و دوای پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی بتوانێت دووباره درێژه به‌ژیانی بداته‌وه.
هه‌رچه‌نده تائێستا سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و هێشتا جێگای مشتومڕیه‌كی ئاڵۆزه، به‌ڵام زۆربه‌ی توێژه‌ر و پسپۆرانی بواری پزیشكی ده‌ڵێن، ئه‌مه بۆچوونێكی خه‌یاڵییه و ته‌كنه‌لۆژیا بگاته به‌رزترین ئاستی پێشكه‌وتن هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی مردووه‌كان بۆ ژیان له‌ئارادا نییه.
له‌مباره‌شه‌وه دینیسی 49 ساڵی ده‌ڵێت: "من هه‌ر له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریمه‌وه گوێم له‌و پرۆسه‌یه بووه، هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دابوومه كه پێویسته گرنگی به‌و بابه‌ته بدرێت، دوای چه‌ند ساڵێك منیش ئه‌و پرۆسه‌یه‌م واژوو كرد و ئێستاش هاوسه‌ر و منداڵه‌كانم واژوویان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه كردووه".
دینیس جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "ئێمه بڕیارمان داوه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌واو بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا ده‌رفه‌تی ژیانێكی نوێمان هه‌بێت، له‌ئێستادا 160 جه‌سته‌ی مرۆڤ، 100 جه‌سته‌ی ئاژه‌ڵی ماڵی، 1000 سیمپڵی ریشاڵه‌یییمان له ده‌فره‌كاندا پاراستووه، وێڕای ئه‌وه‌ی 2000 كه‌سی دیكه له سه‌رانسه‌ری جیهان له‌گه‌ڵ ئێمه واژوویان كردووه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی مردنیان جه‌سته‌كانیان بگوازرێنه‌وه ناو ده‌فره هایدرۆجینییه‌كان".
دینیس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "به‌سه‌دان كۆمپانیا كار له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ی خانه‌یی و ته‌نۆڵكه‌كان ده‌كه‌ن، كه ئه‌نجامه‌كانیان سوودیان بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێت، له‌وانه ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كار له‌سه‌ر بچووكترین یه‌كه‌كانی له‌ش (خانه) ، كۆپیكردن و پێكسڵ و ته‌نۆڵكه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن. تائێستاش له‌باره‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه رووبه‌ڕووی هیچ رێوشوێنێكی یاسایی نه‌بووینه‌ته‌وه و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین ئه‌و كاره‌ی ئێمه پێشێلی هیچ بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی ناكات".
بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو پێشنیازه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1962 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك رۆبێرت ئیتنگه‌ر كه به‌ناوی "باوك Cryonics" ده‌ناسرێت، چه‌مكی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له نووساروێكدا به‌ناوی "ئه‌گه‌ره‌كانی نه‌مری" پێشكه‌ش به په‌یمانگاكه كردبوو.
پرۆسه‌كه پێویستی به پاراستنی جه‌سته مردووه‌كه له پله‌ی گه‌رمی نایترۆجینیدا هه‌یه، كه رێگری له شیبوونه‌وه‌ی ماددی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ریشاڵه ماسولكه و خانه و ئێسكه په‌یكه‌ر به‌پارێزراوی بمێننه‌وه، به‌تیایبه‌ت مێشك و یادگاریه‌كانی مرۆڤ و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌چێته ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه، به مردوو ناوی نابرێت، به‌ڵكو به‌ناوی "نه‌خۆشی پارێزراو" ده‌ناسرێت، چونكه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌و پرۆسه‌یه هه‌یه، هیچ پێناسه‌یه‌كی یاسایی بۆ مردن دانانێن و، به حاڵه‌تێكی به‌رده‌وام و بێ گه‌ڕانه‌وه ناوی ده‌به‌ن.