قوتابییه‌كی كورد له پێناو دووركه‌وتنه‌وه له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان یانه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێت
ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م یانه‌یه‌وه بیر و فكری قوتابیان فراوان بكات
قوتابییه‌كی كوردی كۆڵیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین یانه‌یه‌كی تایبه‌ت به یاری شه‌تره‌نج له زانكۆ دادمه‌زرێنێت و ده‌رگای یانه‌كه‌ش بۆ ئاره‌زوومه‌ندانی ئه‌م یارییه ده‌كاته‌وه، هۆكاری بیركردنه‌وه‌ش له دامه‌زراندنی ئه‌م یانه‌یه بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات.
رابه‌ر عه‌بدولقادر ئیبراهیم، قوتابی قۆناخی دووه‌می به‌شی پرۆگرامسازییه له كۆڵێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی یانه‌یه‌كی تایبه‌ت به شه‌تره‌نج له نێو قوتابییانی زانكۆ له خه‌ونه‌وه ده‌كاته راستی.
رابه‌ر هۆكاری بیركردنه‌وه‌ی له‌م كاره‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا كرد و گوتی: له پێناو فراوانكردنی بیر و هزری قوتابیان و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بیرم له پێكهێنانی یانه‌یه‌كی شه‌تره‌نج له نێو زانكۆ كرده‌وه.
رابه‌ر گوتیشی: دروستكردنی ئه‌م یانه‌یه رێگه‌خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ قوتابیان كه وه‌ك بیرمه‌ندێكی شه‌تره‌نج ده‌ربكه‌ون و بیر و هزری خۆیان فراوان بكه‌ن و ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی كاریش بۆ قوتابیان ئاسان ده‌كات، ده‌شڵێت: ده‌بێته پردی په‌یوه‌ندی له نێوان قوتابیان و خاوهنكاران.
رابه‌ر له به‌رسیڤێكی كوردستان24 ده‌ڵێت: له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ین به وه‌رگرتنی قوتابیان له‌م یانه‌یه و تا مانگێك به‌رده‌وام ده‌بین، دواتر ده‌ست ده‌كه‌ین به چالاكی و پێشبڕكێ له نێوان قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆیهكانی دیكه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌كه‌ین.
له باره‌ی دابینكردنی پێدوایستییه‌كانیان، رابه‌ر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه راگری كۆڵیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و به‌رپرسی به‌شی یه‌كه‌ی وه‌رزشی پاڵپشتی و پشتگیری ته‌واویان كردووین، ده‌شڵێت: یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزادیش پێشوازییان له‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئێمه كردووه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ مه‌شق و راهێنانی یانه‌كه‌مان ده‌ربڕیوه.
یاری شه‌تره‌نج یه‌كێكه له یارییه مێژوویی و كاریگه‌ره‌كانی جیهان، سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتی هیندستان و سه‌رده‌می ئێمپراتۆریهكی (گۆپتا) و سه‌رده‌ی شه‌شه‌می پێش زانیینی، یارییه‌كه زیاتر بۆ چالاكی مێشك و زیادكردنی توانای مرۆڤ كراوه.
ئاماده‌كردنی: دیدار نانه‌كه‌لی