مه‌ریوان به‌ شاری كڵاش چنین ناسێندرا

زیاتر لە چوار ھەزار كەسی شارەكە كڵاش دەچنن

K24 - ھەولێر

لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا و بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجومەنی جیهانی پیشە دەستییەکان کە سەر بە رێکخراوی یونێسکۆیە، شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە فەرمی وەك شاری جیهانی کڵاش دیارکرا و بڕیارنامەی بە جیهانی بوونی مەریوان پێشکەشی بەرپرسانی ئەم شارە کرا.

شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە دەریاچەی زرێبار، و فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقام، بە کڵاشەکەشییەوە ناوبانگی دەرکردووە، ئەو شارە دوو ساڵ لەمەوبەر لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە لە ریزی میراتی کەلەپووری نیشتمانیی ئێران تۆمار کراوە.

لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2017شدا لە لایەن ئەنجومەنی جیهانیی پیشەدەستییەکانی رێکخراوی یونێسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، وەك شاری جیهانیی کڵاش ناوزەدکرا و چووە ریزی ئەو شارانەی وەك بەشێك لە میراتی کەلەپووری مرۆڤایەتی باسیان لێدەکرێ.

لە مەریوان 11 هەزار کەس لە رێگای پیشە دەستییەکانەوە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن و لەم ژمارەیەش چوار ھەزارو 553 کەسیان کڵاش دەچنن، بەڵام بەشێك لەو کڵاش چنانە گلەیی لە دۆخی نالەباری پیشەکەیان دەکەن و دەڵێن حکومەت وەك پێویست ئاوڕی لێ نەداونەتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3cbf9c98-f3df-4b63-b7b6-dcf51d36a197/%DB%8C%DB%86%D9%86%D8%B3%D9%83%DB%86%20%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D8%B1%DB%8C%D9%88%D8%A7%D9%86%DB%8C%20%D9%88%D9%87%E2%80%8C%D9%83%20%D8%B4%D8%A7%D8%B1%DB%8C%20%D8%AC%DB%8C%D9%87%D8%A7%D9%86%DB%8C%20%D9%83%DA%B5%D8%A7%D8%B4%20%DA%86%D9%86%DB%8C%D9%86%20%D9%86%D8%A7%D8%B3%D8%A7%D9%86%D8%AF.ism/manifest