كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
پلەكانی گەرمی بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

ھەروەھا كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەوردا دەبێت
.jpg)