رێبوار تاڵەبانی داوا لە عەبادی دەكات دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە
"چارەنووسی ئەو كەسانەی ئاشكرابكرێ لەلایەن ملیشیاكانەوە بێسەروشوێنكراون"
K24 - ھەولێر
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك داوای لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، پێویستە دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و ئاوارەكان بەسەربەرزی بگەڕێنەوە و قەرەبووی زیانلێكەتووانیش بكرێتەوە و چارەنووسی ئەو كەسانەی ئاشكرابكرێ لەلایەن ملیشیاكانەوە بێسەروشوێنكراون.
گوتیشی: "ئەگەر حەیدەر عەبادی، بارودۆخی كەركووك ئاسایی بكاتەوە، ئێمە وەك ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ چارەسەری ھەموو كێشەكانی شارەكە كۆدەبینەوە".
رێبوار تاڵەبانی راشیگەیاند: "نیگەرانین بەرامبەر ئەو پێشێلكاریانەی لە كەركووك دژ بە ھاووڵاتیان ئەنجامدەدرێت كە دوایین پێشێلكاری ھێزكانی عێراقیش لە كەركووك دەستگیركردنی ژمارەیەك گەنجی كورد بوو لەسەرھەڵكردنی ئاڵای كوردستان".