نرخی فەرمی بلیتێکی کلاسیکۆی ئەمجارە نزیکەی 20 وەرەقەیە

هەرزانترین بلیتی کلاسیکۆ بە وەرەقەیەکە

سەرجەم بلیتەکانی یاریی کلاسیکۆ فرۆشراون و نرخی بلیتەکانی یارییەکە بەپێی ئاست و شوێنەکانیان لە 95 یۆرۆ تاکو 1600 یۆرۆیە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یانەی ریال مەدرید، نرخی بلیتی ئەو کورسیانەی دەکەونە پشتەوەی هەردوو گۆڵەکە، لە ٩٥ یۆرۆ دەستپێدەکات تاکو 235 یۆرۆ دەڕوات، نرخی بلیتەکانی هەردوولای یاریگەکەش لە 105 یۆرۆ دەستپێدەکات و دەگاتە 360 یۆرۆ، بەڵام نرخی ئەو بلیتانەی تایبەتن یەکجار بەرزە و نرخی بلیتی ڤی ئای پی کلاسیکۆی ئەمجارە لە نێوان 1200 یۆرۆ تاکو 1600 یۆرۆ دەبێت.

بەڵام ئەم نرخانە نرخی فەرمین و لە بازاڕی رەش نرخی بلیتەکان چەند ئەوەندە بەرز دەبێتەوە.

یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ نزیکەی 81 هەزار هاندەر دەگرێت و رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆ بە کاتی هەولێر میوانداریی یاریی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەکات.