کریستیانۆ نەخۆشخانەیەکی خێرخوازیی له چیللی بۆ منداڵان دروست ده‌كات
كریستیانۆ له چه‌ندان وڵاتی ئه‌مریكای باشوور نه‌خۆشخانه‌ی بۆ منداڵان كردووه‌ته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێرخوازی منداڵان درووست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 19 دێسێمبه‌ری 2017، رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كرده‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی ریال مه‌درید به‌نیازه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له سانتیاگۆی پایته‌ختی چیلی بكاته‌وه و كاره‌كانیشی ساڵی2020 ده‌ستپێده‌كات.
كریستیانۆ به یارمه‌تی ئه‌لیساندرۆ پۆرتۆی بزنسمانی ئیتاڵی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كاته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه ئیتاڵییه كاری له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
ئه‌مه یه‌كه‌مین نه‌خۆشخانه نییه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له چیللی درووستی ده‌كات، پێشتریش له چه‌ندین وڵاتی ئه‌مریكای باشوور نه‌خۆشخانه‌ی بۆ منداڵان كردووه‌ته‌وه.