دێمبلی به‌شداری له كلاسیكۆ ناكات
ڤاڵڤێردی نایه‌وێت به‌هۆی دێمبلی له كلاسیكۆ تووشی گرفت بێت
كه‌ناڵی بی ئین سپۆرت بڵاوی كرده‌وه ڤالڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كلاسیكۆ یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و عوسمان دیمبلێ له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌دایه،
هه‌روه‌ها بی ئین سپۆرت له زاری ڤالڤێردییه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌واو چاك نه‌بوونه‌وه‌ی دیمبلێ نایه‌وێت فشار بخاته سه‌ری و له كلاسیكۆ دووری خستووه‌ته‌وه،
عوسمان دیمبلێ له مانگی سێپتێمبه‌ر به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی له لالیگا تووشی پێكان بوو بڕیاریشه مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له كلاسیكۆی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.