شاندی هه‌رێم و پارتی "C D O" ى ئه‌ڵمانی دۆخی كوردستانیان تاوتوێ كرد

بڕیاره‌ شاندی هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كۆببێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ پارتی سی دی ئوی ئەڵمانی كۆبووەوە و بریاریشە ئەمرۆ لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە كۆببێتەوە.

لە درێژەی كۆبوونەوەكانی شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمرۆ لەگەڵ پارتی سی دی ئوی ئەڵمانی كۆبوونەوە و تاوتوێی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و عێراق كرا. بڕیاریشە ھەر ئەمرۆ شاندەكە لەگەڵ ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا كۆببنەوە. دوێنێش شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوە و ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا کۆبوونەوە.