ماتیاسی برای مێسی به كهفالهت ئازاد كرا
بههۆی سهرپێچی، گهشتی دهرهوهی لێ قهدهخه كرا و دهبێت 15 رۆژ جارێكیش بچێته دادگا
دوای ئەوەی ماتیاسی برای لیۆنێل میسی لە کەناراوەکانی دەریای بۆینس ئایرس له ئارجێنتينا لە بەلەمەکەیدا دەمانچەیەک دۆزراوهتهوه، ناوبراو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراو دوای دادگایی کردنیشی بریاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا، بەڵام دوێنێ دادگای ئارجانتینا بریاریدا کە براکەی لیۆنێل میسی یاریزانی بارسێلۆنا بە کەفالەت ئازاد بكات و بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 113 هەزار دۆلار وەکو گەرەنتی ئازاد کردنی دانراوە.
ماتیاس سەرەرای ئازاد کردنی، بەڵام گەشتی دەرەوەی لێ قەدەخە کراوە و هەر 15 رۆژ جارێکیش پێویستە خۆی لە دادگا بناسێنێت.
ليۆنێل مێسی 2 برای ههیه به نێو (رۆدریگیۆ و ماتیاس) و خوشكێكیشی به نێو (سۆل مێسی) ههیه، باوكی خۆرخی مێسییه و دایكی ماریایه.
