گومان له به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ له كلاسیكۆ ده‌كرێت
كریستیانۆ به‌شداریی له دوایین مه‌شقه‌كانی ریال مه‌دریدی نه‌كرد
میدیاكانی ئیسپانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌شدارینه‌كردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كلاسیكۆ دروست بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20 دێسێمبه‌ری 2017، به فه‌رمی ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه کریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی شه‌كه‌ت و ماندبوونهوه بەشداریان لە راهێنانە بە کۆمەڵەکانی ئەمرۆی ریال مەدرید نەکردووه.
دوای گەڕانەوەی شاندی ریال مەدرید لە ئیمارات و بەدەست هێنانی نازناوی جامی جیهانی یانەکان، ئەمرۆ یاریزانانی ئەم یانەیە دەستیان بە راهێنانەکانیان کرد وەک ئامادەکاری بۆ یاری کلاسیکۆ، بەڵام رۆناڵدۆ به‌شداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانیان نەکردووە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی وەرزشی ئاسی نزیک لە شاهانەکان هۆکارەکەی بۆ ماندوو بوونی هەردوو یاریزان گەڕاندۆتەوە و بڵاویشی کردۆتەوە کە بریاروایە كریستیانۆ سبه‌ی دەست بە راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکەنەوە.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رادیۆی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كاتی یارییه‌كانی مۆندیالی یانه‌كان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ستی به ئازار كردووه، به‌مه‌ش هێشتا نه‌یتوانیوه بۆ مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 3:00ـی دوای نیوه‌ڕۆ، له كلاسیكۆی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.