ئه‌گه‌ر پێرێز ئه‌م كاره بكات كریستیانۆ له ریال مه‌درید ده‌ڕوات
ماركۆ ئاسێنسیۆش هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتن ده‌كات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی هه‌وڵه‌كانی پێرێز بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار، هه‌ڕه‌شه‌ی جێهێشتنی له ریال مه‌درید كردووه.
رۆژنامه‌ی Diario Golـی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20 دێسێمبه‌ری 2017، ئاماژه بۆ ئه‌وه كردووه كه فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ نێیمار قسه‌ی كردووه و له داهاتوو ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه ده‌بێته یاریزانی یانه‌ی شایانه.
ئه‌م ده‌نگۆیانه كریستیانۆی نیگه‌ران كردووه و داوای له خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كردووه به وردی چاودێری هاتنی نێیمار بكات و راسته‌وخۆش به‌دوای یانه‌یه‌كدا بگه‌ڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوایین وێستگه‌كانی ته‌مه‌نی یاریكردنی لێ به‌سه‌رببات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشبینی ده‌كرێت له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو نێیمار رووبكاته ریال مه‌درید، هه‌وڵه‌كانی پاریس سانجێرمانیش بۆ گواستنه‌وه‌ی پاوڵۆ دیبالا له لایه‌ن میدیاكانی فره‌نسا به شوێنگره‌وه‌ی نێیمار وه‌سف كراوه، ئه‌مه‌ش زیاتر چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه‌ش، ماركۆ ئاسێنسیۆش كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له 2022 كۆتایی دێت، ئێستا ئه‌م یاریزانه لاوه له لایه‌ن زێدانه‌وه په‌راوێز خراوه و له مۆندیالی یانه‌كانیش بۆ یه‌ك خوله‌كیش یاری نه‌كردووه، ئاسێنسیۆ كارگێرانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه له ئه‌گه‌ری هاتنی ئیدین هازارد له 2018، راسته‌وخۆ ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت.
فلۆرێنتینیۆ پێرێز سه‌رۆكی ریال مه‌درید له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، سه‌رسامی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار ده‌ربڕی و گوتی: نێیمار به هاتنی بۆ ریال مه‌درید ده‌رفه‌تی بردنه‌وه‌ی تۆپی زێرینی بۆ ئاسان ده‌بێت.