به‌هۆی سووتاندنى داموده‌زگاكان له پیره مه‌گرون راییكردنی كاروباری ئیداری په‌كی كه‌وتووه
ته‌واوی كه‌ل و په‌ل و به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌ناو داموده‌زگا حزبی و حكومیه‌كانی پیره‌مه‌گرون سووتاون
K24- هه‌ولێر:
بەھۆی سوتاندنی تەواوی بینای حزبەکان و بەشێک لە بینای دام و دەزگا حکومیەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە سنوری ناحیەی پیرەمەرگرونی سەربە قەزای دووکان، ئیشوکاری زۆرێك لە ھاوڵاتیان پەکیان کەوتووە و ناتوانرێت ڕایی بکرێن، چونکە تەواوی کەلوپەلەکان و مامەڵەی ھاوڵاتیان لەناوچوونە بەھۆی سوتانەکانەوە.
له‌مباره‌شه‌وه لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی شارۆچکەکە زیانەکانی بنکەکەیان دەخەمڵێنێت و ده‌شڵێت، ئه‌و نیگەرانە و نازانێت لەکوێوە دەست بەتۆمارکردنیان بکات، چونکە ٨ ئۆتۆمبیلی ھاوڵاتیان کە لەناو بنکەکەدا بوون لەکاتی ھێڕشی خۆپیشاندەران گڕیان گرتووە و سوتاون.
جگە لە سوتاندنی بینا حکومیەکان، بینای تەواوی لایەنەکانیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێ پاڵپشتی ھەموو خۆپیشاندانێکی مەدەنیانە ده‌كه‌ین و داواکانیان ڕەوایە، بەڵام نەک بەو شێوازەی کە زیان بە دام و دەزگاکان بگەیێنن و كارەكانی خۆیان بوه‌ستێنن.
بەشێك لە بەرپرسانی سنووری پارێزگای سلێمانی، وێڕای ئەوەی پاڵپشتیان بۆ خۆپیشاندەران دووپاتکردەوە، به‌ڵام له دۆخه‌كه نیگەرانن و ده‌ڵێن، ڕێگا بەو کەسانە نادەین ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن و ھێرش بکەنە سەر دام و دەزگا حکومی و حزبیەکان و زیانیان پێبگەیەنن.