كلاسیكۆ كۆتایی به گرفته گه‌وره‌كانی ڤاڵڤێردی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌هێنێت؟
هانده‌رانی بارسا ترسیان له مێژووه ڕه‌شه‌كه‌ی ڤاڵڤێردی هه‌یه
ئه‌ركی ئارنێستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا ئاسان نابێت كاتێك رۆژی شه‌ممه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید سه‌ردانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌كات، به‌وپێیه‌ی هه‌میشه ڤاڵڤێردی له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی كاتێك رووبه‌ڕووی یانه‌ی شایانه بۆته‌وه تووشی زه‌حمه‌تییه‌كی گه‌وره هاتۆته‌وه.
بارسێلۆنا به كاتێكی باش تێپه‌ڕ ده‌بێت و لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 6 خاڵ له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م دووره و به 11 خاڵیش له پێش ریال مه‌دریدی چواره‌مه، بارسا نه لالیگا و نه له چامپیۆنزلیگ ئه‌م وه‌رزه تووشی هیچ شكستێك نه‌هاتووه.
به‌ڵام ئاماره‌كان به‌هۆی ڤاڵڤێردی بۆ هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ئاسووده‌به‌خش نین، ڤاڵڤێردی له ژیانی راهێنه‌رایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندان یانه‌ی جیاواز 10 جار بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید سه‌ردانی یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆی كردووه، ته‌نیا یه‌كجار براوه بوو ئه‌ویش له 2005 بوو، له 9 یاریش تووشی شكست بووه.
ڤاڵڤێردی ماوه‌ی 12 ساڵه كاتێك رووبه‌ڕووی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، له دوایین 6 یاری خۆی له لالیگا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید تووشی شكست بووه.
ڤاڵڤێردی له دوایین 10 یاری خۆی له دژی ریال مه‌درید، 8 شكست، یه‌ك به‌رامبه‌ربوون و یه‌ك سه‌ركه‌وتنی هه‌یه.
ڤاڵڤێردی له دوایین 15 یاری خۆی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، 12 شكست، 2 یه‌كسانبوون و یه‌ك سه‌ركه‌وتنی هه‌بووه.
ئه‌نجامه‌كانی ڤاڵڤێردی هه‌میشه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به زیان به‌سه‌ر یانه‌كه‌ی شكاته‌وه، له دوایین 2 كلاسیكۆش كه وه‌ك راهێنه‌ری بارسا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری كردووه، دیسان نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك بارسا مێژووه ڕه‌شه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتن بسڕێته‌وه و به‌ڵكوو درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كان له دژی قه‌ڵای شایانه دا.