ئه‌دهه‌م بارزانى: ئه‌و هێزه‌ى هێنراوه‌ته سلێمانى بۆ پاراستنى ئاسايشى هاووڵاتيانه
توندوتيژى له پێگه و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان، ئه‌دهه‌م بارزانى، رايگه‌ياند، هێز له لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه جوڵه‌ى پێكراوه و حكومه‌تى هه‌رێم زۆر له خه‌مى ئه‌م سنوورهدايه.
ئه‌دهه‌م بارزانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا كه كوردستان24 راسته‌وخۆ رووماڵى كرد، گوتيشى: توندوتيژى له پێگه و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ى هاتووه بۆ پاراستنى باره‌گاكان نه‌هاتووه و بۆ پاراستنى ئاسايش و ئارامى خه‌ڵك هاتووه و به‌ره‌نگارى هه‌ر هێزێك ده‌بێته‌وه بيه‌وێت ئاسايش و ئارامى سلێمانى تێكبدات.
ئه‌دهه‌م بارزانى روونيشيكرده‌وه، هه‌ر لايه‌نێك بڕيارى ده‌رچوون له حكومه‌ت ده‌دات، مافى خۆيه‌تى به مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خه‌ڵك نه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له پشت خۆپيشاندانه‌كانه‌وه هاڕه‌ى فيشه‌ك ده‌هات، ئه‌وه ده‌ريخست پيلانێك هه‌يه و ده‌ستێكى گێره‌شێوێن هه‌يه بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى.