له رێگه‌ی كوردستان 24 رووسیا داوای گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
زاخارۆڤا داوا له عێراق ده‌كات له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به گفتوگۆ بكات
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، له وه‌ڵامی پرسیار كوردستان 24 ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی رووسیا ئاماده‌یه رۆڵی هه‌بێت له نێوه‌ندگیری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ماریا زه‌خارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند: پێویسته به رێگای ئاشتیانه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، جارێكی تریش داوای دانووستان له به‌غدا و هاوكاره عێراقییه‌كانمان ده‌كه‌ین.