رێككه‌وتنێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك هه‌یه‌

پێناچێت كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو له‌ كه‌ركووك بێت

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/a5f2b773-62bc-4eb1-ae96-67a2ca10af02/122217RDX.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بۆ جاری دووەم سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ھەوڵی رێكخستنی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنەکە دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی وەزیرانی عێراق دەکات تا بارودۆخی شارەکە بگەڕێنێتەوە پێش شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر.

رێبوار تاڵه‌بانی, سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ش بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "خوازیارن ئه‌مجاره‌ كۆببنه‌وه‌ و جۆرێك له‌ رێككه‌وتنیش له‌ نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه‌". 

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە شاری ھەولێرەوە نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات بۆ ئەوەی بارودۆخی کەرکووک ئاسایی بکەنەوە تاکو بگەڕێنەوە شارەکە و جارێکی دیكە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا دەست پێبکەنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەن بە ھۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر ئاوارەی شارەکانی ھەرێم بوونە و مەترسی لە سەر ژیانیان دروست بوو.

تەواوی کوتلەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئامادەییان نیشانداوە کە بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن و ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت بەرشداری کۆبوونەوەکە دەکەین و لەو بروایەش نیم ئەو کۆبوونەوەکە لە نێو ھۆڵی ئەنجوومەن بەڕێوەبچێت، بەڵکو لە سنوری دەسەڵاتی ھەرێم دەبێت.

ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر جارێکی دیكە ھەوڵیدا کۆبوونەوە ئاسایی بەڕێوبە بچێت، بەو مەرجەی کە کۆبوونەوەکە رێگە خۆشکەر بێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و رادەستکردنەوەی بارەگای حزبەکان و دوورخستنەوەی ھێزە عێراقیيەکان لە ناوشار، دواجاریش سەری نەگرت.