توندوتیژیه‌كان ئه‌رشیفی 300 ساڵی رابردووی كۆیه‌ی له‌ناوبردووه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه: ده‌ستێكی تێكده‌ر له‌پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
پشێوی و توندوتیژیه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له سنووری كۆیه و ته‌ق ته‌ق, جگه له‌زیانه گیانی و مادییه‌كان هاوكات بووه‌ته هۆكاری سوتان و له‌ناوچوونی ئه‌رشیفی 300 ساڵی ڕابردووی ناوچه‌كه، ئه‌م كاره‌ش به‌لای به‌رپرسانی سنووره‌كه و خودی هاوڵاتیانی كۆیه كارێكی تێكده‌رانه‌یه و دووره له خواست و داواكاری خۆپیشانده‌ران. هاووڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت گه‌ر مه‌به‌ست گۆڕانكارییه له حكومڕانی كوردستان ئه‌وا ده‌بێت له ڕێگه‌ی سندوقه‌كانی دهنگدانهوهبێت نه‌ك توندوتیژی و سوتاندن
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئێستا ئارامی بۆ شارۆچكه‌ی كۆیه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاكه‌ش له‌باره‌ی توندوتیژییه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌ڵێت: ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌كانی ئه‌و ڕۆژه له خۆپیشاندانه‌وه به‌ره و توند‌و تیژی و سوتاندنی باره‌گاكان گۆڕدرا, ئه‌مه‌ش به گوته‌ی ناوبراو ده‌ستێكی تێكده‌ری له پشته‌وه بووه و به‌شێك له‌وانه‌ش ده‌ستگیر كراون.
ئامارى زیانه‌كانیش ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه توندوتیژییه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردوو له سنووری كۆیه و ته‌ق ته‌ق ده‌یان بریندار و سوتاندنی نزیكه‌ی 50 باڵه‌خانه‌ی داموده‌زگا حكومی و حزبییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، جگه له زیانیه مادییه‌كانیش هاوكات بووه‌ته هۆكاری سوتان و له‌ناوچوونی ئه‌رشیفی 300 ساڵی ڕابردووی شارۆچكه‌ی كۆیه،ؤكه ئه‌مكاره‌ش به‌لای به‌رپرسانی ناوچه‌كه و خودی هاولاتیانیشهوه كارێكی تێكدهرانهیهؤو دووره له خواست و داواكاری هاوڵاتیانی سنووره‌كه.