نێچیرڤان بارزانی: پیلانگێڕیه‌كان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترن كه خه‌ڵك هه‌ستی پێ ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌ت: هیچ پاساوێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت نییه
K24- هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه, هیچ پاساوێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حكوومه‌تەی ئێستا نییه, داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كرد, هه‌ڵبژاردن بكه‌نه سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه و كۆتایی هێنان به كێشه‌كان. سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌شڵێت، پیلانگێڕیی دژ به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و زۆر له‌وه گه‌وره‌ترە كه هاووڵاتیان هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌م لێدوانه‌ی نێچیرڤان بارزانی دوای کۆتایی ھاتنی کۆبوونەوەی ژمارە ٣٩ ی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران هاتووه، كه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، به‌بێ ناوھێنانی هیچ كه‌س و لایه‌نێك، ھەندێ لایەن و خەڵکانێکی بە دروستکردنی پشێوی تۆمەتبار كرد.
لە ٢٢ وەزیری کابینەی ھەشتەم ئێستا تەنھا ٥ وەزیری یەکێتی و ٥ وەزیری پارتی و ١ وەزیری سەربەخۆ و ٢ وەزیرەکەی یەکگرتوو ماون، ئەوەی دوایش ھەفتەی داھاتوو بە فه‌رمی لەنێوان کشانەوە و مانەوە یەکلا دەبنەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش چاوەرێی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی گۆران و کۆمەڵ دەکات، ئینجا بریار لەسەر چارەنووسی شوێنەکانیان دەدات، ئاخۆ لە لایەن کەسانی نوێ پرَبکرێنەوە، یانیش تا ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە وەکالەت بەرێوەببرێن.