هێنری باس له دوورخستنه‌وه‌ی زینه‌دین زێدان ده‌كات
ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیزۆ به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه

تیری هێنری له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رگری له زینه‌دین زێدانی هاونیشتیمانی كرد و رایگه‌یاند كه پێكه‌نینی به‌و راپۆرتانه دێت كه باس له دوورخستنه‌وه‌ی زیزۆی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 25 دێسێمبه‌ری 2017، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی Sky Sportsـی ئینگلیزی، گوتی: ئەگەر بەراوردی نازناوەکانی زیدان بکەین کە چۆن لە ساڵێکدا بەدەستی هێناون، بەراستی پێکەنیناویە کە باس لە دوورخستنەوەی بکرێت، راستە ئەم وەرزە تیپەکەی وەک پیویست ئەنجامی باشی بەدەسیت نەهێناوە، بەڵام ئەمە شتێکی ئاساییە و بۆ هەموو تیپێک و راهێنەرێکیش روو دەدات.
هێنری ده‌شڵێت: ئەو کاتەی کە زیزۆ دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ شاهانەکان بەدەست هێنا هەموو کەسێک بە پاڵەوان ناویان دەبرد، بەڵام ئیستا کە هەندێ ئاستی تیپەکەی دابه‌زیوه، رەوا نییە بەم شێوەیە هێرشی بکرێتە سەر و داوای دوورخستنەوەی بکرێت، من دڵنیام تیپەکەی زیدان دەگەرێتەوە سەر ئاستە راستەقینەکەی.
دوای شكسته‌كه‌ی ریال مه‌درید به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له كلاسیكۆ، میدیاكان ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی زێدانیان بڵاو كرده‌وه و جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیزۆ نزیكترین به‌ربژێره.
یانه‌ی ریال مه‌درید له 2017 پێنج ناسناوی برده‌وه، به‌ڵام له‌م وه‌رزه له لالیگا 14 خاڵ كه‌وتۆته دوای یانه‌ی بارسێلۆنای پێشه‌نگ و له چامپیۆنزلیگیش له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.