كۆمسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌یه‌ .. حكومه‌تیش چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانه‌

پێش كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و كۆمسیۆن كۆده‌بنه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا فراکسیۆنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بۆ ئەوەی پەرلەمان بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن کۆببێتەوە، بەرێوەبەری گشتی کۆمسیۆنیش لە پارێزگای ھەولێر، دڵنیایی دەدات کە کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ئامادەیە.  

نزیکەی ١٠ رۆژە، حکومەت نامەیەکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کردووە، بۆئەوەی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاری بکات، کە لە سێ مانگ تێپەر نەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا پەرلەمان نەیتوانیوە دانیشتن بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدات، شوان شێخ ئه‌حمه‌د، ئەندامی لیژنەی یاسایش دەڵێت، دانیشتنی پەرلەمان لەسەر رێککەوتنی فراکسیۆنەکان، ماوەتەوە.

پێش کۆتای ئەمساڵ، حکومەت و پەرلەمان و کۆمسیۆن کۆدەبنەوە، بۆ ئەوەی لەسەر رۆژ و شێواز و میكانیزمی ئەنجامدانی پرۆسەکە رێکبکەون، چونکە خاڵێکی نامەکەی سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، بۆ کۆمسیۆنیشە، کە داوای لێکردوە ئامادەکاریەکان دەست پێبکات، کۆمسیۆنيش ئامادەیە و بۆ بەرچاوروونیشیان، تەنھا پێویستیان بە زانینی رۆژی ھەڵبژاردنە.

حکومەتی ھەرێمى كوردستان، بۆ دیاری کردنی رۆژی ھەڵبژاردن، لەگەڵ حزبەکان سەرکەوتوو نەبوو، بۆیە ئێستا چاوی لە پەرلەمانە، بۆ ئەوەی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن یەکلابکاتەوە، تاوەکو ئێستاش فراکسیۆنەکان لەسەر رۆژێک نەگەیشتوونەتە رێکەوتن، چونکە دواجار فراکسیۆنەکان نوێنەر و درێژەپێدەری سیاسیەتی حزبەکانیانن، لەناو پەرلەمانی کوردستان. 

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/36a37ace-3d38-46e8-8685-e0062770bacc/122517SMW.ism/manifest