حكومەتی ھەرێم ھاوردنی مریشكی لە چەند وڵاتێك راگرت
ھۆكارەكەی ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
حكومەتی هه‌رێمی كوردستان بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، هاوردنی مریشكی له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌وه قەدەخەكرد.
دكتۆر جه‌مال ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ره‌نتینه‌ی ڤێته‌رنێری هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 راگه‌یاند: "10 رۆژ پێش ئه‌وه‌ی به‌غدا هاوردنی مریشكی سعوودی و بولگاری قه‌ده‌غه بكات، هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌یداوە".
گەوتیشی: "جگه له‌و وڵاتانه، رێگه‌ناده‌ن مریشك له هۆڵه‌ندا و فەره‌نسا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپیشه‌وه، ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكرێن، چونكه نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له‌و وڵاتانه سه‌ریهه‌ڵداوه".