حه‌شدی شه‌عبی واز له خورماتوو ناهێنێت
هه‌ڕه‌مه‌كیانه بۆردومانی گونده‌كان ده‌كات
K24 - ھەولێر
حەشدى شەعبى شارۆچکەى خورماتووى بەتەواوى داگیرکردووە، کە بەهۆى ئەو داگیرکارییەوە خەڵکى کوردى شارەکە ئاوارەبوون، ئاوارەبوونى خەڵکى جارێکى دیکە دەستى پێکردووەتەوە، ئەمەش لە گوندەکانى پشت خورماتووەوە کە شەوانە حەشدى شەعبى بەشێوەیەکى هەڕەمەکی بۆردومانى ئەو ناوچانە دەکات، خەڵکیش لەترسى بۆردومانەکان هەڵدێن و جارێکى دیکە ئاوارەبوونەتەوە.