ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كۆنابێتەوە
ھۆكارەكە ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك بەوەکالەت بە کوردستان24 راگەیاند: "بەهۆی جەژنی سەری ساڵ و پشووەکان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە".
گوتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی کەرکووك و نەهێشتنی دیاردەی چەکداری و ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی كەركووك تاوتوێ دەکرێت".
راشیگەیاند: "بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك نووسراوێكی فەرمیمان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق و كونسوڵخانەی ئەمریكا كردووە، لە لایەن كونسوڵی ئەمریكا لە عێراق پەیوەندیم پێوەكراوە بۆ ئەوەی دیاردەی چەكداری لە نێو شاری كەركووك نەمێنێ و وەك ئەنجوومەنی پارێزگا پەرە بە كارەكانی خۆمان بدەین".