بەریتانیا كار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
وه‌زیرێكی به‌ریتانیا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئەلیستەر بێرت، وەزیری حكوومەتی بەریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا دووپاتی كردۆتەوە كە بەریتانیا دایەلۆگ و گفتوگۆ لە نێوان ھەولێر و بەغدا بە چارەسەری ریشەیی كێشەكان لەقەڵەم دەدات.
لە نامەكەیدا بۆ بەرپرسی كاروباری دەرەوەی ھەرێمی كوردستانى ناردووه، بێرت ئاڵستەر ئاشكرایكردووە, بەریتانیا لەگەڵ ئەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان كار لەسەر ئەوە ده‌كەن ھەردوولا گفتوگۆ دەست پێبكەنەوە و لە گرژییەكان دووربكەنەوە.
ھاوكات بێرت ئاڵستەر، نیگەرانی وڵاته‌كه‌ی لە گرژییەكان دووپاتكردۆتەوە و ھاوكات دەستخۆشی و پێشوازیشی لە ئامادەیی حكومەتی ھەرێم دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە چوارچێوەی دەستووردا، ئه‌و وه‌زیره به‌ریتانییه جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كە ئەوە ھەنگاوێكی ئەرێنیە.