خۆپێشاندانەکانی ئێران بەرفراوانتر دەبن و کرماشانیش دەگرێتەوە
خۆپیشانده‌ران بۆ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان: له وڵاتانی عه‌ره‌بی بكشێنه‌وه و گرنگی به خه‌ڵكی خۆتان بده‌ن
"مردن بۆ رۆحانی و رێبه‌ری كۆماری" درووشمی ئه‌و خۆپیشاندانانه بوون، كه ئه‌مڕۆ له زۆر شار و ناوچه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران سازكران. له خۆپیشاندانه‌كاندا درووشمی دژ به عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته به‌رزكرانه‌وه، خۆپیشانده‌ران عه‌لی خامنه‌ییان به دیكتاتۆر ناوبرد، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی شه‌رمه‌زار كرد.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته دوێنێ له دژی بێكاری و هه‌ژاری و گرانی نرخه‌كان، له شاری مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ستیان پێكرد، كه دوای تاران دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته‌یه. دواتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی تاران، رشت، ساری، قوم، ته‌برێز، ئورمیه، هه‌مه‌ندان، خرم ئاباد، خوراسان و قوجانی گرته‌وه. دوای فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان، بۆئه‌وه‌ی دواجار چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بگرێته‌وه، خه‌ڵكی كرماشان و خورهمئاواش له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین درووشمی وه‌ك: یان مرن یان ئازادی و مردن بۆ دیكتاتۆر به‌ده‌نگی به‌رز ده‌گوترایه‌وه و، ئاڵۆزی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ناوخۆییه‌كانی ئێران.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته رووبه‌ڕوو بوونه‌وه و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی روویدا و، به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئێران، له توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بریندار كراون و، له زۆر شاری دیكه‌ش، دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه. به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌ستگیركردنی 300 كه‌سیان له شاری كرماشان زیاتر له 100 كه‌سیان له‌شاری مه‌شهه‌د و ده‌یان كه‌سی دیكه‌یان له شاری تاران راگه‌یاندووه.
"له سووریا بكشێنه‌وه و چاوێك به بژێوی ئێمه‌دا بخشێنن، نه‌خێر بۆ لوبنان، نه‌خێر بۆ غه‌ززه، به‌ڵێ بۆ ئێران" چه‌ندین درووشمی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ران بوون و داوایان له سه‌رۆك كۆمار و رێبه‌ری باڵای كۆمارییان كرد، ئه‌و هاوكارییه دارایی و لۆجستیهی پێشكه‌ش به میلیشیا مه‌زهه‌بییه‌كانی وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ن، به‌سه‌ر خه‌ڵكی خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی لهبێكاری و هه‌ژاری رزگاریان ببێت، كه خۆپیشانده‌ران وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ فه‌رامۆشكردنی خه‌ڵكی ئێران و روو كردنه وڵاتانی عه‌ره‌بی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه، داوایان له به‌رپرسه باڵاكانی ئێران كرد، ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه هه‌ڵگرن و گرنگی به خه‌ڵكی ئێران بده‌ن.
له شاری نیسابووریش خۆپیشانده‌ران درووشمی "ئێوه ئیسلامتان بۆخۆتان كردۆته په‌یژه و گهلیشتان ژێرپێ خستووه" ده‌یانگوته‌وه.
سه‌ره‌تای ئه‌و خۆپیشاندانانه رۆژی پێنجشه‌ممه له شاری مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ستیان پێكرد، به‌هۆی ده‌ركردنی 27 هه‌زار كرێكار له‌سه‌ر كاره‌كانیان له‌شاری ئه‌سفه‌هان، به پاساوی مایه‌پووچ بوونی كۆمپانیاكان له‌ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا، خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زایی له‌و شاره سازكرا و، به‌رپرسانی ئه‌سفه‌هانیش هۆشدارییان له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و خۆپیشاندانه‌یان دابوو.