ئەمریكا پشتیوانی لە خۆپێشاندانەكانی ئێران دەكات
داوا دەكات جیھان پشتیوانی خواستەكانی خەڵكی ئێران بكات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی وڵاتەكەی لە خۆپێشاندانەكانی ئێران لەدژی حكومەت راگەیاند و دەستبەسەركردنی خۆپێشاندەرانیشی ئیدانە كرد.
ھیزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا داوای لە وڵاتانی جیھان كرد كە بە ئاشكرا پشتیوانی لە خواستی سەرەتای خەڵكی ئێران بكەن و دەڵێ: "رێبەرانی ئێران ئەو وڵاتەیان لاواز كردووە، تاكە ھەناردەی ئێرانیش شەڕو ناسەقامگیرییە".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پشتیوانی تەواوی وڵاتەكەی لە خۆپێشاندەران لەدژی حكومەتی ئێران راگەیاند و گوتی: "تەنیا خەڵكی ئێران لەسیاسەتەكانی دەسەڵاتدارانیان زەرەرمەند دەبن".
چەند رۆژێكە خۆپێشاندان لە ژمارەیەك شاری ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان دژی حكومەتی ئێران دەستی پێكردووە، لە ھەندێك شاردا درووشمی "مردن بۆ رۆحانی و رێبه‌ری كۆماری" لەلایەن خۆپێشاندەران بەرزكرایەوە خۆپیشانده‌ران عه‌لی خامنه‌ییان به دیكتاتۆر ناوبرد، هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێرانیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی شه‌رمه‌زار كرد.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و وڵاته رۆژی رۆژی پێنج شەممە 28ی ئەم مانگە له دژی بێكاری و هه‌ژاری و گرانی نرخه‌كان، له شاری مه‌شهه‌ده‌وه ده‌ستیان پێكرد، كه دوای تاران دووه‌م گه‌وره شاری ئه‌و وڵاته‌یه. دواتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی تاران، رشت، ساری، قوم، ته‌برێز، ئورمیه، هه‌مه‌ندان، خرم ئاباد، خوراسان و قوجانی گرته‌وه. دوای فراوانبوونی خۆپیشاندانه‌كان، بۆئه‌وه‌ی دواجار چه‌ند شارێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش بگرێته‌وه، خه‌ڵكی كرماشان و خورهمئاواش له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و چه‌ندین درووشمی وه‌ك "یان مرن یان ئازادی و مردن بۆ دیكتاتۆر" به‌ده‌نگی به‌رز ده‌گوترایه‌وه و، ئاڵۆزی كه‌وته نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ناوخۆییه‌كانی ئێران.