نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی په‌ڵكانه و سه‌رگه‌ڕان ده‌كات
له كێشه‌ی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی گوندی پەلکانەی کرد و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، شاندەکە دۆکیومێنتی زەوی و زاری گوندەکەی وێنە کردووە و بە دانیشتووانی گوندەکەیان راگەیاندووە، بەڵگەکان دەخەنە بەر دەست پارێزگاری کەرکووک و دواتریش لە بەغدا، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، وەزیری ناوخۆ بە تێروتەسەلی گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە دەکەن.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له‌لایه‌ن دانیشتووانی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، نوێنه‌رێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بۆ لێكۆڵینه‌وه له دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كردووه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دۆكیومێنت له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌و ماڵه كوردانه‌ی له گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان نیشته‌جێ، به‌تایبه‌تیش گوندی په‌ڵكانه، سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی گوته‌ی یه‌كێك له‌وانه‌ی قسه بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، عه‌ره‌به هاورده‌كان، هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان پێ نییه خاوه‌ندارێتیی ماڵ و موڵكهكانییان بسه‌لمێنن، جگه له نووسراوێكی راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، نوێنه‌رێكی گونده‌كه، قسه شانده‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ شتێك به كردار نه‌كراوه بۆ راگرتنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته".
وه‌ك ئه‌و دانیشتووانه‌ی په‌ڵكانه باسی ده‌كات، دوێنێ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ شتێك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌ركردنی ماڵه كورده‌كان رابگیرێت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك، له گونده‌كانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دوبز، ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه و تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی كورد ئاگاداركراوه‌ته‌وه، ماڵه‌كانییان جێبهڵێن.
هاوكات بهڵێننامهیهكیشیان پێ پڕكردوونه‌ته‌وه، كه ده‌بێت له دوای 3 رۆژ ماڵه‌كانییان جێبهێڵن، به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن له هه‌ر رووداوێك.
وه‌ك پێشتر هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی په‌ڵكانه بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن فه‌وجی 3ی لیوای 11ی پۆلیسی فیدرالی، به سه‌رپه‌رشتی عه‌قید عه‌لی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تا ئێستاش به‌رده‌وامه.