رووحانى هێرشى كرده سه‌ر تره‌مپ
"خه‌ڵكى ئێران مافى خۆيه‌تى له چوارچێوه‌ى ياسادا خۆپيشاندان ئه‌نجام بدات"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران حه‌سه‌ن رووحانى رايگه‌ياند، "خه‌ڵكى ئێران مافى خۆيه‌تى له چوارچێوه‌ى ياسادا خۆپيشاندان ئه‌نجام بدات".
ئه‌مشه‌و رووحانى بۆ يه‌كه‌مجار له باره‌ى خۆپيشاندانه‌كانى چوار رۆژى رابردووى ئێرانه‌وه له شاشه‌ى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌ڤزيۆنى ئێران ده‌ركه‌وت و په‌يامێكى ئاراسته‌ى خۆپيشانده‌ران كرد.
رووحانى گوتيشى: "حكومه‌تى ئێران پێشوازى له ره‌خنه‌كان ده‌كات و دووپاتيشى ده‌كاته‌وه كه پێويسته دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت رێگه به ئێرانييه‌كان بده‌ن خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕينى بۆچوونهكانيان بده‌ن".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌رچه‌نده خه‌ڵك مافى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى هه‌يه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت شێوازى ده‌ربڕينى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان ره‌وه‌و باشتركردنى ره‌وشى وڵات و ژيانى خه‌ڵك بێت".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا، رووحانى هێرشى كرده سه‌ر ئه‌وانه‌ى كه به "دوژمنى شۆڕشى ئێران"ى ناوبردن و ئاماژه‌ى به دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا كرد و گوتى: "ئه‌و به‌ڕێزه گه‌لى ئێران به تيرۆريست وه‌سفده‌كات".
ئه‌وه‌شى گوت: "دۆناڵد تره‌مپ له يه‌كه‌م رۆژى هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئه‌مريكا كه‌وتووه‌ته دژايهتى ئێران و ئێرانييه‌كان و رۆژانه دژايهتى خه‌ڵكى ئێران ده‌كات".
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر له باره‌ى خۆپيشاندانه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێرانه‌وه رايگه‌ياند، پشتيوانى ئێران بۆ تيرۆر هۆكارى سه‌ره‌كى ناڕهزايهتييهكانه.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: "ئێران رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى فراوانى ناڕه‌زايه‌تى بووه‌ته‌وه. دواجار خه‌ڵك هه‌ڵوێستێكى دانايانهى له باره‌ى ماڵ و سامانى دزراوى گرته به‌ر كه بۆ پشتيوانى تيرۆر به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت".
Big protests in Iran. The people are finally getting wise as to how their money and wealth is being stolen and squandered on terrorism. Looks like they will not take it any longer. The USA is watching very closely for human rights violations!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) ٣١ ديسمبر، ٢٠١٧
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌مريكا به بايه‌خه‌وه چاودێرى ناڕه‌زايه‌تييه‌كان ده‌كات و هه‌روه‌ها له رووى پێشێلكارى مافه‌كانى مرۆڤيشه‌وه چاوى له‌سه‌ر ناڕهزايهتييهكانه".
ئه‌مريكا به‌رده‌وام كۆمارى ئيسلامى ئێران به چاو‌دێر و پشتيوانى تيرۆر و هاوكاريكردنى حزبوڵڵاى لوبنان تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه به رێكخراوێكى تيرۆريستى هه‌ژمار ده‌كرێت.
ماوه‌ى چوار رۆژه له گه‌وره شاره‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران خۆپيشاندان دژى ده‌سه‌ڵاتداران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئ.ر