حاجی كاروان: بە بڕینی مووچەی نایاسایی نزیكەی 140 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە

"حكومەت دەتوانێ بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان مووچەی خانەنشینی نا یاسایی ببڕێت"

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە نەھێشتنی مووچەی خانەشینی نا یاسایی و مووچە نا یاساییەكانی دیكە نزیكەی 140 ملیار دینار دەگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.

حاجی كاروان، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "ئەو بابەتانەی ئێستا حكومەتی ھەرێم دەیانھێنێتە پەرلەمان 90%، پێتر بە بڕیار كراون و پێویستی بە یاسا نییە، حكومەت دەتوانێ خۆی ئەو بابەتانە نەھێڵێ، بەڵام وەك پەرلەمان ئەگەر ئەو بابەتانە وەربگرین ئەوا حكومەت پابەند دەكەین بە جێبەجێكردنیان، ئەوكات حكومەت ناتوانێ ھەمان كاری نا یاسایی بكاتەوە، بۆیە ھێزێكی یاسایی لەپشتەوەبێت زۆر باشترە".

گوتیشی: "بە بڕینی مووچەی خانەنشینی نا یاسایی نزیكەی 600 ملیار دینار بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، ھەروەھا بە نەھێشتنی مووچە نا یاساییەكانی دیكە لانی كەم 140 ملیار دینار دەگەڕێتەوە نێو خەزێنەی حكومەت".

داڕشتنەوە: ھ.م