عـێـراق دۆڕا
به له خۆبايبوونێكى له راده‌به‌ده‌ر روويان له گۆڕه‌پانه‌كه كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى ئامادهكارييهكانى عێراق بۆ بردنه‌وه و ئاگاداركردنه‌وه‌ى هاووڵاتيان به‌وه‌ى ته‌قه‌ى خۆشى نه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت دياريكردنى سزا بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌قه بكات، به‌ڵام پێشبينى به‌رپرسه عێراقييه‌كان نه‌هاته‌دى و نوێنه‌رانى عێراق له ياريگهدا به شكسته‌وه كوه‌يت به‌ره‌و به‌غدا به‌جێده‌هێڵن. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات هه‌ڵبژارده‌ى نيشتيمانى عێراق بۆ تۆپى پێ، له به‌رامبه‌ر هاوتا ئيماراتييهكهى له يارى كۆتايى پاڵه‌وانێتى كه‌نداو دۆڕا.
يارييه‌كه به ياريگه‌ى جابر ئه‌حمه‌د له كوه‌يت به‌ڕێوه‌چوو و يارى پێش كۆتايى پاڵه‌وانێتى كه‌نداو23 بوو. براوه‌ى ياريكه چووه يارى كۆتايى.
سه‌ره‌ڕاى كۆتايى هاتنى ماوه‌ى يارييه‌كه و كاتى زيادكراو به بێ گۆڵ بۆ هه‌ردوولا، بڕيار درا به لێدانى سزا ئه‌نجامى يارييه‌كه يه‌كلا بكرێته‌وه و له لێدانى سزادا عێراق به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به 4 گۆڵ بۆ ئيمارات دۆڕا.
به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى عێراق تووشى شكست بوو و له پاڵه‌وانێتييه‌كه كرايه ده‌ره‌وه و بڕياره يارى كۆتايى پاڵه‌وانێتييه‌كه له نێوان هه‌ڵبژارده‌ى شانشينى عومان و ئيمارات ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له ماوه‌ى رابردوودا به له خۆبايبوونێكى به‌رچاو روويان له گۆڕه‌پانى يارى كرد و پێيان وابوو هه‌ڵبژارده‌ى بهرامبهريان به ئاسانى سه‌ركه‌وتنيان راده‌ست ده‌كه‌ن و تواناى ياريكردنيان له به‌رامبه‌ر عێراقدا نييه.
له ئاستى ناوخۆش زۆرينه‌ى به‌رپرسانى عێراق پێشبينى بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنيان بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌يان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت باڵيۆزى ئه‌مريكاش له عێراق يه‌كێك بوو له هانده‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه خه‌ونى سه‌ركه‌وتنى لێ تاڵ كردن.
ئ.ر