به فه‌رمی ڤیكتۆر ڤاڵدێز بڕیاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند
دوای 24 ناسناو ده‌ستكێشه‌كه‌ی فڕێ‌دا و ماڵئاوایی له یاریكردن كرد
ڤیكتۆر ڤاڵدێز گۆڵپارێزی پێشووی بارسێلۆنا له ته‌مه‌نی 35 ساڵی به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 جه‌نیوه‌ری 2018، ڤیكتۆر ڤاڵدێز به یه‌كجاری ماڵئاوایی له یاریكردن كرد.
ڤاڵدێز له یانه‌ی بارسێلۆنا پێگه‌یشتووه له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه كه‌ته‌لۆنیاییه 6 ناسناوی لالیگا و 3 ناسناوی چامپیۆنزلیگ، 2 ناسناوی سووپه‌ری ئه‌ورووپا، 2 ناسناوی جامی شای ئیسپانیا، 6 ناسناوی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا و 2 ناسناوی جامی جیهانی یانه‌كانی برده‌وه.
ڤاڵدێز دوای ئه‌م هه‌موو ناسناوانه له 2014 به پێكانه‌وه ماڵئاوایی له بارسێلۆنا كرد و روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، دوای یه‌ك وه‌رز له‌گه‌ڵ شه‌یتانه سووره‌كان به پیوه‌ندی به یانه‌ی میدلزبرۆ كرد، وه‌رزی رابردووش به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ستاندار لیاگی به‌لجیكا كرد و جامی به‌لجیكای له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه برده‌وه.
ڤاڵدێز له ته‌مه‌نی وه‌رزشی خۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئه‌گه‌رچی وه‌ك پێویست به‌هۆی كاسیاس ده‌رفه‌تی پێ نه‌درا، به‌ڵام له بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی و جامی یۆرۆی ئه‌ورووپا به‌شدار بوو.
