زێدان پلانی خۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی زستانه ئاشكرا ده‌كات
زیزۆ چه‌ند هه‌واڵێك به درۆ ده‌خاته‌وه و باسی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات
زینه‌دین زێدان جارێكی دیكه پشتگیری خۆی بۆ كه‌ریم بێنزێما دووپات كرده‌وه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رێگه به‌هیچ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ناده‌ن له گواستنه‌وه‌ی زستانه له ریال مه‌درید بڕوات، ده‌شڵێت: شكسته‌كه‌ی كلاسیكۆ زۆر ئازاربه‌خش بوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3 جه‌نیوه‌ری 2018، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریال مه‌درید له جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر یانه‌ی نۆمانسیا، زینه‌دین زێدان وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسان و میدیاكانی دایه‌وه.
زێدان له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: من بەرپرسیاریەتی ھەموو ئەنجامەکان دەگرمە ئەستۆی خۆم، چونکە من ئەم پێكهاته‌یه‌م بنیاتناوه تائێستاش لە بردنه‌وه‌ی ھیچ ناسناوێكی ئه‌م وه‌رزه بێ ئومێد نه‌بووین و چاوه‌ڕێ بكه‌ن بزانن ئه‌م مانگه ئه‌نجامه‌كانمان چۆن ده‌بن.
زیزۆ ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی من له ئێستادا بیری لێده‌كه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه چۆن یارییه‌كانی ئه‌م مانگه تێپه‌ڕێنین، چونكه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م مانگه چاره‌نووسی ئێمه له‌م وه‌رزه دیاری ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه كۆتایی به وه‌رزی ئه‌مساڵ بهێنین، دڵنیاشم ده‌توانین كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی هه‌ر 3 ناسناوه گه‌وره‌كه‌ی 2018 بكه‌ین.
زێدان دیسان له باره‌ی بێنزێما پرسیاری لێكرا و وه‌ك هه‌میشه پشتگیری خۆی بۆ هاونشتیمانه فره‌نساییه‌كه دووپات كرده‌وه و ڕه‌تیشی كرده‌وه كه له یاری كلاسیكۆ به پێكانه‌وه یاری به بێنزێما كرد بێت.
له‌مباره‌یه‌وه زیزۆ ده‌ڵێت: ئه‌و قسه‌یه درۆیه كه ده‌ڵێن من به پێكانه‌وه له كلاسیكۆ یاریم به كه‌ریم بێنزێما كردووه، به‌ڵكو ئه‌و له گه‌رمه‌ی یارییه‌كه تووشی ئه‌و پێكانه شاراوه‌یه بووه، هه‌ڵبه‌ت ئێمه له‌گه‌ڵ پێكانی یاریزانه‌كانیش راهاتووین.
زیزۆ ده‌شڵێت: جاری كیپا گۆڵپارێزی ئاتڵێتیك بلباوه و هی ریال مه‌ردید نییه، ئێمه له ئێستادا ته‌نیا چاومان له‌سه‌ر گۆڵپارێزه‌كانی خۆمانه.
زێدان گوتیشی: كارێكی زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر من له باره‌ی كڕین و فرۆشتنی یاریزانان كۆبوونه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه بكه‌م، راسته قسه‌مان كردووه و تا 31ـی ئه‌م مانگه هه‌موو پێشبینییه‌كان به كراوه ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام نامه‌وێت له زستانه ده‌ستبه‌رداری هیچ یاریزانێك بین.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ڤینیسیۆس جۆنیۆر یاریزانی داهاتووی ریال مه‌دریده، به‌ڵام ئه‌و ئێستا یاری بۆ یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی ده‌كات، ئێمه نرخی ئه‌و یاریزانه ده‌زانین و به‌رده‌وام چاودێری ئاستی ده‌كه‌ین.
زێدان له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر له جامی شای ئیسپانیا گوتی: یانه‌ی نۆمانسیا پێكهاته‌یه‌كی باشیان هه‌یه، ئێمه هه‌میشه ڕێز له تیپی به‌رامبه‌رمان ده‌گرین جار له هه‌ر ئاستێكدا بێت و وه‌ك یانه‌یه‌كی گه‌وره سه‌یریان ده‌كه‌ین.
له یاری چوونی جامی شای ئیسپانیا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 11:00ـی شه‌و یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێت میوانی یانه‌ی نۆمانسیا.