شوفێرێكى تاكسى به چانس بووه مليۆنێر
خەڵاتە لەسەری نووسراوە " ئەو خەڵاتەی کە ژیانت دەگۆڕێ".
K24 – ههولێر:
ئامۆ ریسێلی تەمەن ٥٠ ساڵ شۆفێری تاکسیە و لە راکێشانێکى يانسيبدا بەشداری كرد و بە شانس خەڵاتێکی بە بری ٢٤ ملیۆن پاون کە دەکاتە ٣٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ دەرچوو.
ئامۆ دەڵًێ: دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە نەمتوانی تاکسیەکەم لێخورم.
ئامۆ لەگەڵ ھاوسەر و خێزان و ھاوڕێکانیدا ئاھەنگ دەگێرن. دەشڵێ: چیتر تاکسی لێناخوڕم، پلانم ھەیە خانوویەکی زۆر باش و ئۆتۆمبێلێکی فێراریش بکڕم.
خەڵاتە لەسەری نووسراوە " ئەو خەڵاتەی کە ژیانت دەگۆڕێ".
بەراستی وایە دوای چەندین ساڵ لە کاری شۆفێری تاکسی ئێستا بە بردنەوەی وەک خۆمان دەڵێین سێ ھەزار و دوو سەد دەفتەر دۆلاری ئەمریکی ژیانی ئامۆن و خێزانەکەی دەگۆڕێ.
