حه‌شدی شه‌عبی برای پێشمه‌رگه‌یه‌كی كوشت
به‌بێ هیچ هۆكارێك پهلاماریانداوە
K24 - ھەولێر
گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی گوندی توڕه‌قی سه‌ر به شاری هه‌ولێر كه شۆفێری ته‌كسی بووه، دوای گه‌یاندنی چه‌ند سەرنشینێك بۆ مووسڵ له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌ره‌و هه‌ولێر، له ناو شاری مووسڵ چەند چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی به‌بێ هیچ هۆكارێك پهلاماریانداوە و كوشتویانە.
محه‌ممه‌د عه‌بدولوه‌هاب، برای گەنجە كوژراوەكە بۆ كوردستان24، چیرۆكی كوژرانی براكەی دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "دوای ئەوەی كە سەرنشینەكانی لە مووسڵ داناوە و لە نزیك گۆگجەلی دەكەوێتە نێو قەرەباڵغی لەو شوێنە بنكەی حەشدی شەعبی لێیە، ئەویش لەبەر قەرەباڵغی ئۆتۆمبێلی وەستاندووە و لە دواوە ھۆڕنی بۆ لێدراوە، لە ناكاو چەند چەكدارێكی حەشدی شەعبی لەو ئۆتۆمبێلە دێنەخوارەوە كە لە دوای ئەو وەستابوو، دەرگای ئۆتۆمبێلی براكەمیان كردوەتەوە و تەقەیان لێكردووە و گولـلەیەك بە براكەم دەكەوێت و گیانی لە دەستدا".
ھ.م