بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ به‌بێ 6 ئه‌ستێره‌ی رووبه‌ڕووی یانه تۆقێنه‌ره‌كه ده‌بێته‌وه
ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و سه‌ركێشی به پێكهاته‌كه‌ی كردووه
له جامی شای ئیسپانیا یانه‌ی بارسێلۆنای پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو له ئه‌ركێكی سه‌ختدا ده‌بێته میوانی سێلتاڤیگۆ، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه به مه‌ترسیدار وه‌سف ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت سه‌ركێشی به پێكهاته‌كه‌ش كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی ئه‌مشه‌وی یانه‌كانی بارسێلۆنا و سێلتا ڤیگۆ بڵاو كردۆته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌ش كردۆته‌وه كه زانیاری ته‌واویان هه‌یه كه بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و مێسی و سوارێز له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بن.
ڤاڵڤێردی له دوایین لێدوانی خۆی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه نایه‌وێت سه‌ركێشی به ته‌ندروستی ئه‌ستێره‌كانی بكات و رایگه‌یاند كه مێسی و سوارێز دره‌نگ له پشووه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت، ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ له تواناكانی 6 ئه‌ستێره‌ی بێبه‌ش ده‌بێت كه پێكهاتوون له (مێسی، سوارێز، ئۆمتیتی، ئینیێستا، ئالكاسێر و دیولۆفیۆ.
پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گۆڵپارێز: سیلیسین
به‌رگریكاران: جۆردی ئالبا، تۆماس ڤێرمایلین، جیرارد پیكێ و نیلسۆن سیمیدۆ
ناوه‌راستكاران: پاوڵینهۆ، ئیڤان راكیتیچ، سێرخیۆ بۆسكێتس و دینیس سوارێز
هێرشبه‌ران: ئالێكس ڤیدال و ئارنیاز
یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان:
تیر شتیگن، عوسمان دێمبلی، لوكاس دین، ئاندرێ گۆمێز، سێرجی رۆبێرتۆ و ماسكیرانۆ.
بارسێلۆنا له قۆناخی 32 جامی شای ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 9:00ـی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان یه‌كه‌مین یاری خۆی له ساڵی نوێ ئه‌نجام ده‌دات، كاتێك ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.
.jpg)