ئەو 6 ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌كانیان له‌م وه‌رزه‌ بێ ئومێد کرد

هانده‌ران هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوون، كه‌چی به‌خراپی ده‌ركه‌وتن

زۆر جار ھاندەران و یانەکان ئومێدێکی زۆر لە سەر یاریزانێک ھەڵدەچنن كه‌ کە پێیانوایە دەبێتە فریادڕەس و هه‌وینی ئه‌نجامی باش، بەڵام لە دوایدا یاریزانەکە بە ئاستە خراپەکەی ئەوان بێھیوا دەکات.

 لێرەدا باسی ئەو 6 یاریزانە دەکەین کە لە قۆناخی چووندا لە خولی ئیتاڵیا وەک پێویست نەبوون، له‌ كاتێكدا راهێنه‌ره‌كانیان هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو.

ئالێكس ساندرۆ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی یوڤێنتۆس
ئالێكس ساندرۆ ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی یوڤێنتۆس

1- ئالێکس ساندرۆ، باڵی چەپی بڕازیلی, بە ھێزەوە دەرنەکەوت, وەک ئەوەی لەوەرزی رابردوو لێی چاوەڕوان دەکرا, تەنانەت پێگەی خۆی وەک یاریزانێک لە زۆربەی یارییەکان لە  پێکھاتەکە سەرەکی لە دەستداوە.

ئاندریا بێلۆتی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیا
ئاندریا بێلۆتی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیا

2- ئاندریا بیلۆتی، ئەو ھێرشبەرەی ھاوینی رابردوو نرخی گەویشتە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەم وەرزەدا بە ھۆی پێکان خراپی ئاستی تەنھا 4 گۆڵی تۆمار کردووە.

نیكۆلا كالانیچ هێرشبه‌ری كرواتی یانه‌ی ئه‌یسی میلان
نیكۆلا كالانیچ هێرشبه‌ری كرواتی یانه‌ی ئه‌یسی میلان

3- نیکۆلا کالینچ، ھێرشبەری کرواتی، دوای گفتووگۆیەکی زۆر پەیوەندی بە میلانەوە کرد، ئێستاش وەک پێویست دەرنەکەوتووە و تەنھا 4 گۆڵی ھەیە.

مارك هامسیك هێرشبه‌ری سلۆڤاكی یانه‌ی ناپۆلی
مارك هامسیك هێرشبه‌ری سلۆڤاكی یانه‌ی ناپۆلی

4- مارک ھامسیک، ھەرچەندە لە یارییەکانی گەڕی کۆتای باشتر دەرکەوت، بەڵام لەسەرتادا بەھۆی کەمی توانای جەستەیەوە دەیناڵاند تەنانەت لە 17 یارییدا گۆرانکاری پێکراوە و یارییەکەی تەواو نەکردووە.

5- لیۆناردۆ بۆنۆچی، چاوەڕوان دەکرا ببێتە سەرکردەی رزگارکەری ئایسی میلان, بەڵام وا دەرنەچوو, ئێستاش بەھۆی ھەلەکانی بەشدارە لە ئاست خراپی میلان.

دۆناروما گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا
دۆناروما گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵیا

6- جان لویجی دۆنارۆما، لێدوانەکانی، میدیاكان و ھاندەرانی میلان کاریگەریان ھەبوو لەسەر ئاست خراپی ئەو گۆڵپارێزە، به‌جۆرێك وای لێکردووە تووشی چەند هه‌ڵه‌یه‌ك بێت و ھۆکاربێت بۆ ھەژاندنی تۆرەکەی.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم