ئەو 6 ئه‌ستێره‌یه‌ی یانه‌كانیان له‌م وه‌رزه بێ ئومێد کرد
هانده‌ران هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوون، كه‌چی به‌خراپی ده‌ركه‌وتن
زۆر جار ھاندەران و یانەکان ئومێدێکی زۆر لە سەر یاریزانێک ھەڵدەچنن كه کە پێیانوایە دەبێتە فریادڕەس و هه‌وینی ئه‌نجامی باش، بەڵام لە دوایدا یاریزانەکە بە ئاستە خراپەکەی ئەوان بێھیوا دەکات.
لێرەدا باسی ئەو 6 یاریزانە دەکەین کە لە قۆناخی چووندا لە خولی ئیتاڵیا وەک پێویست نەبوون، له كاتێكدا راهێنه‌ره‌كانیان هیوایه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنی بوو.

1- ئالێکس ساندرۆ، باڵی چەپی بڕازیلی, بە ھێزەوە دەرنەکەوت, وەک ئەوەی لەوەرزی رابردوو لێی چاوەڕوان دەکرا, تەنانەت پێگەی خۆی وەک یاریزانێک لە زۆربەی یارییەکان لە پێکھاتەکە سەرەکی لە دەستداوە.

2- ئاندریا بیلۆتی، ئەو ھێرشبەرەی ھاوینی رابردوو نرخی گەویشتە 100 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام لەم وەرزەدا بە ھۆی پێکان خراپی ئاستی تەنھا 4 گۆڵی تۆمار کردووە.

3- نیکۆلا کالینچ، ھێرشبەری کرواتی، دوای گفتووگۆیەکی زۆر پەیوەندی بە میلانەوە کرد، ئێستاش وەک پێویست دەرنەکەوتووە و تەنھا 4 گۆڵی ھەیە.

4- مارک ھامسیک، ھەرچەندە لە یارییەکانی گەڕی کۆتای باشتر دەرکەوت، بەڵام لەسەرتادا بەھۆی کەمی توانای جەستەیەوە دەیناڵاند تەنانەت لە 17 یارییدا گۆرانکاری پێکراوە و یارییەکەی تەواو نەکردووە.

5- لیۆناردۆ بۆنۆچی، چاوەڕوان دەکرا ببێتە سەرکردەی رزگارکەری ئایسی میلان, بەڵام وا دەرنەچوو, ئێستاش بەھۆی ھەلەکانی بەشدارە لە ئاست خراپی میلان.
.jpg)
6- جان لویجی دۆنارۆما، لێدوانەکانی، میدیاكان و ھاندەرانی میلان کاریگەریان ھەبوو لەسەر ئاست خراپی ئەو گۆڵپارێزە، به‌جۆرێك وای لێکردووە تووشی چەند هه‌ڵه‌یه‌ك بێت و ھۆکاربێت بۆ ھەژاندنی تۆرەکەی.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم