ناردنى مووچه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌ڵێندایه‌ و تا ئێستا نه‌بووه‌ته‌ كردار

"بەبێ كورد ئارامی لە عێراق درووست نابێت"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5abf8282-ad2a-4474-a65d-571eabfd3685/010418XZS.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت وەزارەتەكانی تەندرووستی و پەروەردە، تا ئێستا دڵنیا نین لەوەی بەغدا مووچەیان بۆ دەنێرێت یاخود نا.

لەگەڵ ئەوەشدا دڵیان خۆشە بە بڕیاری ناردنی تەواوی مووچە لە بەغداوە، بەشێك لە فەرمانبەرانیش ناردنی مووچە بە پرسێكی سیاسی دەزانن. پسپۆڕێكیش داوا دەكات لە گفتوگۆكاندا حكوومەتی بەغدا لەوە تێبگەیەندرێ بەبێ كورد  لە عێراق ئارامی درووست نابێت.

دۆخەكە ئاڵۆزە و ھاووڵاتیان بە ئاسانی لێی تێناگەن، حكوومەتی عێراق لەلایەك پشكی ھەرێمی كوردستانی لە سەدا 17ـەوە بۆ سه‌دا 12.6 كەم كردووه‌تەوە، لەلایەكیش ئامادەیی تەواوی خۆی دەربڕیوە مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی دابین بكات، فەرمانبەران پێیانوایە, عەبادی لەژێر فشاری نێودەوڵەتیدا نەرمی دەنوێنێت، پسپۆرێكی پلان دانانیش دەڵێت: "نابێ چییتر ھەولێر و بەغدا ھەڵەكانی رابردوو دووبارە بكەنەوە".

عەبادی بڕیاریداوە موووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندرووستی و پەروەردە بنێرێت، بەڵام دوای وردبینیكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكەش لێژنەیەكی حەوت كەسی پێكھێناوە، لێژنەكە نوێنەری وەزارەتی تەندرووستی و پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی تێدایە، ئێستا ئەوان لە بەغدان و لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی خۆشیان لەلایە، فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەش چاوەڕێی ھەواڵی خۆشیان لێدەكەن.